هه‌واڵ

نوێنەری نوێی حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا دەستنیشان کرا

زێدپرێس-هەولێر

ئەمڕۆ دووشەم ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، (تریفە عەزیز)ی وەک نوێنەری نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرد.

تریفە عەزیز لەم دواییانەدا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت بوو. پێشتریش بۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵ، لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمریکا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە واشنتن دی سی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  نوێنەری پێشووی حکوومەتی هەرێم (بەیان سامی عەبدولڕەحمان)، دوای هەشت ساڵ لە واشنتن دی سی، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و وەک ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر دەستبەکار دەبێت.

بەیان سامی پێشتریش بۆ ماوەی ١٠ ساڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە بەریتانیا. هەروەها ماوەیەکی زۆریش کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...