هه‌واڵ

هەرێمی کوردستان دەتوانێت ٥٥٠ هەزار تۆن پەتاتە هەناردە بکات

زێدپرێس

لە مەراسیمێکی تایبەتدا، گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئیمارات واژۆ کرا و پارێزگاری هەولێریش ڕای دەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت ٥٥٠ هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە بکات.

ئەمڕۆ دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە هەولێر، گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی لە نێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەروبوومی پەتاتە لە هەرێمی  کوردستان و بازرگانانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەڕێوەچوو.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنەران و بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پارێزگاری هەولێر و كونسڵی گشتی وڵاتی ئیمارات و ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر و كۆمەڵەی هەرەوەزی ئاودێر بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و  ئیمارات، ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەر ئەمڕۆ دووشەم ١٢٠ تۆن پەتاتە لە پێنج کۆنتێنەردا هەناردە دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٥٠ هەزار تۆن، لەکاتێکدا پێویستی ناوخۆ تەنیا ١٠٠ هەزار تۆنە و بەوەش هەرێمی کوردستان دەتوانێت ٥٥٠ هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button