هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی بەفەرمی گەیشتنی ٦١٨ ملیارەکەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی گەیشتنی ٦١٨ ملیارەکەی لە بەغداوە ڕاگەیاند و لە بەیانیشەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کەمێک لەومەوبەر (١ی شوباتی ٢٠٢٤) وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بڕی ٦١٨ ملیار دینارەکە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە دەکاتە تەنیا (٦٥٪)ی کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی ٣٢٥ ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هەرچەند وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە نەکردووە، بەڵام هەر لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...