هه‌واڵ

سێ تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لە بازیان دەستگیركران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک لە قەزای بازیان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەفیشەک برینداربوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی، لە ئەنجامی لیکۆڵینەوەکانیاندا و لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار دەرکرا و پاشام لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بەهاوکاری ئاسایشی سنورەکە سێ تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و لە پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکانیشدا، دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا گیراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا تۆمەتباران (ف، ف، ت) لەدایکبووی ١٩٧١، (پ، ف، ت) لەدایکبووی ١٩٨٦، (ڕ، پ، ف) لەدایکبووی ٢٠٠٠، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...