هه‌واڵ

فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت دابەش دەکرێت

زێدپرێس

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، سبەی سێشەم ٨ی ئاب، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێوڕەسمێکدا پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ڕێوڕەسمەکە، لە دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...