هه‌واڵ

لە هەولێر پێنج ئۆتۆمبێل سووتان

زێدپرێس

تەنیا ئەمڕۆ دووشەم ٧ی ئاب، پێنج حاڵەتی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر ڕوویداوە و بەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧٢ ئۆتۆمبێل سووتاون.

ئەمڕۆ دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣، فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕای گەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی بەرگری شارستانی دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە ئاگریان تێبەربووە، ئەوەش لە دەمی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانەوە وەرگیراوە. ئۆتۆمبێلێک بەهۆی گۆڕینی فیول پەمپ ئاگری گرتووە، بەبێ هەڵگرتنی سەری پاتری و بەوەش لەکاتی لێکردنەوەی فیول پەمپەکە شۆرت دروستبووە.

هەروەها ئۆتۆمبێلی چوارەم بەهۆی بەنزینی خراپەوە ئاگری گرتووە و تا ئێستایش ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلی پێنجەم نەگەیشتووە.

لەلایەکی دیکە و بەگوێرەی ئامارەکانی بەرگری شارستانی هەولێر، کە دەست زێدپرێس کەوتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٧٢ ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتاون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...