هه‌واڵ

دژە تیرۆر وردەکاری هێرشی درۆنەکانی تورکیا ئاشکرا دەکات

زێدپرێس

دژە تیرۆری کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە، بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و گەریلایەک گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر ١:٠٠ی ئەمڕۆ چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە گیانی لەدەستدا و دوو گەریلای دیکەش بریندار بوون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر ٣:٣٠ی ئەمڕۆ چوارشەم، لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکە لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئەندامێکی چەکداری پەکەکە گیانی لە دەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...