هه‌واڵ

ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

زێدپرێس

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بەردەوامبوون و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق، دوێنێ سێشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٣، جەنەڕاڵ مارک مایڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و فەریقی یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، جەختیش کرایەوە لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی  نێوانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق.

زیاتر دەڵێ “وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دووپاتی کردەوە، کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی داعش”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...