هه‌واڵ

نزیکەی (٧٥٪)ی خێزانەکانی هەرێم نەوتیان وەرگرتووە

زێدپرێس

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی ٧٥٪ی کۆی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوتی سپییان وەرگرتووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تا ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم، بڕی زیاتر لە ١٩٢ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەشکردووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتەکە، هەولێر، زیاتر لە ٨١ ملیۆن لیتر نەوت، سلێمانی، زیاتر لە ٧٠ ملیۆن لیتر و لە دهۆک نزیکەی ٤١ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێ، تا ئێستا نزیکەی ٩٦٢ هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و ئەوەش دەکاتە نزیکەی ٧٥٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە هەولێر، نزیکەی ٨٥٪ی خێزانەکان، لە سلێمانی نزیکەی ٦٧٪ و لە دهۆک نزیکەی ٧٣٪ی خێزانەکان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوونە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...