هه‌واڵ

لە چوار ساڵی ڕابردوودا تەنیا سێ وەبەرهێنی بیانی پڕۆژەی سەربەخۆی وەبەرهێنانیان وەرگرتووە

زێدپرێس

بەگوێرەی ئاماری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، تەنیا سێ وەبەرهێنی بیانی پڕۆژەی سەربەخۆی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە چوار ساڵی کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (٢٨ى تەممووزى ٢٠١٩ تا ٥ى تەممووزی ٢٠٢٣)دا، ٢٨٠ پڕۆژەى جۆراوجۆرى وەبەرهێنان لە تەواوى هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.

Zed Press Charts Invest 2023 inout ژماره‌ و ڕێژه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان (خۆماڵی و بیانی) له‌ هه‌رێمی كوردستان
٢٨ى تەممووزى ٢٠١٩ تا ٥ى تەممووزی ٢٠٢٣
 زێدپرێس گرافیك

زۆربەى زۆرى پڕۆژەکان لە لایەن وەبەرهێنەرانی خۆماڵییەوە بووە، کە ٢٧٤ پڕۆژە بووە و سێ پڕۆژەش لە لایەن وەبەرهێنەرى بیانییەوە و سێ پڕۆژەش هاوبەش بوون. کۆى ئەو سەرمایەى لەو پڕۆژانەش بەگەڕخراون، ١٣ ملیار و ٥٢٦ ملیۆن و ٨٠٢ هەزار و ٧٤٦ دۆلار بووە.

Zed Press Charts Invest 2023 inout ژماره‌ و ڕێژه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان (خۆماڵی و بیانی) له‌ هه‌رێمی كوردستان
٢٨ى تەممووزى ٢٠١٩ تا ٥ى تەممووزی ٢٠٢٣
 زێدپرێس گرافیك

دابەشبوونی ئەو پڕۆژانە بەم جۆرە بووە: هەولێر ١٢٤ پڕۆژە، سلێمانی ٧٣ پڕۆژە، دهۆک ٥١ پڕۆژە، هەڵەبجە سێ پڕۆژە، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین پێنج پڕۆژە، ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان ١٢ پڕۆژە، ئیدارەى سەربەخۆى سۆران سێ پڕۆژە، ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ نۆ پڕۆژە.

Zed Press Charts Invest 2023 inout ژماره‌ و ڕێژه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان (خۆماڵی و بیانی) له‌ هه‌رێمی كوردستان
٢٨ى تەممووزى ٢٠١٩ تا ٥ى تەممووزی ٢٠٢٣
 زێدپرێس گرافیك

سێکتەرى سەرەکی کە زۆرترین وەبەرهێنانی تێدا کراوە، پیشەسازی بووە بە ٨١ پڕۆژە، دووەمیان بازرگانی بووە بە ٦٩ پڕۆژە، سێیەمیان گەشتیاری بووە بە ٣٩ پڕۆژە. سێکتەرەکانی دیکەش بریتین لە: فێرکردن ٢٥، نیشتەجێبوون ٢٣، تەندروستی ٢٠، کشتوکاڵ ١٢، وەرزشی ٧، بانکەکان ٢، خزمەتگوزارى ١ و هونەری ١ پڕۆژە.

ئەو ئامارانەی چوار ساڵی ڕابردووی وەبەرهێنان لەکاتێکدایە، کە پێشتر زێدپرێس لە ڕاپۆرتێکی وردی ئامارییدا، ڕوونی کردبووەوە، لەکۆی هەزار و ٥٧ پڕۆژەی وەبەرهێنان، کە لە ١ی ئابی ٢٠٠٦ تا ٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ مۆڵەتیان پێدراوە، تەنیا ٤٣ پڕۆژە لەلایەن وەبەرهێنی بیانییەوە ئەنجامدراون، جگە لە ٣٠ پرۆژەی دی، کە بە سەرمایەی هاوبەشی خۆماڵی و بیانی جێبەجێکراون/دەکرێن.

یاسای وەبەرهێنان سەرەڕای ئەوەی لەڕووی ماف و ئیمتیازاتەوە، وەبەرهێنانی بیانی لەگەڵ وەبەرهێنی خۆماڵی یەکسان و هاوتا دەکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی، بەو ڕادەیەی لە سەرەتاوە چاوەڕوان دەکرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button