هه‌واڵ

سلێمانی؛ باندێکی گزیکردن لە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ دەستگیر کران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەتۆمەتی غەش و پێگوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد و دەستیش بەسەر چەندین ئامێری بێتەلدا گیرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی، ئێوارەی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە دەیانویست لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە، وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ بە بەشداربووانی تاقیکردنەوەکان بڵێنەوە، ئەو ئامێرانەی بەنیازبوون بەکاری بهێنن، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

تۆمەتباران بە ماددەی (٢٤٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەستگیرکردنی ئەو گرووپە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەکاتێکدا دێت، کە هەر هەفتەی ڕابردوو باندێکی هاوشێوە لە هەولێر دەستگیرکران، کە سەرقاڵی گزیکردن لە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بوون و لەگەڵ ئەوانیشدا دەست بەسەر چەندین ئامێری بێتەل، مۆبایل و سیمکارت و کەلوپەلی دیکە گیرا، کە بۆ گزیکردنەکە بەکاردەهات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...