هه‌واڵ

دۆسیەیەکی نوێ لەسەر گوهدار زێباری کرایەوە

زێدپرێس

هەرچەند بڕیار بوو، دوێنێ چوارشەم گوهدار زێباری ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی دۆسیەیەکی دیکە، دووبارە ڕاگیرایەوە.

بەشدار حەسەن لە تیمی پارێزەرانی سزادارانی بادینان لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەم ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ڕوونی کردوەوە، دوای ئەوەی سزادراو (گوهدار زێباری) ماوەی زیندانیکردنەکەی تەواو کرد، وا بڕیار بوو دوێنێ ئازاد بکرێت، بەڵام لەسەر دۆسیەیەکی دیکە، دووبارە ڕاگیراوەتەوە.

پارێزەرەکە ئاشکرای کرد، دۆسیەکە بەپێی ماددە ١٥ لە یاسای چەک لەسەر گوهدار زێباری کراوەتەوە و بەو هۆیەوە دیسان سزادراوەکە ڕاگیراوەتەوە.

بەشدار حەسەن زیاتر دەڵێ “لەگەڵ تیمەکەمان، هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بۆ ئازادکردنی بریکاردارمان”.

بەگوێرەی ماددەی ١٥ لە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستاندا، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتی مۆڵەتدان، دەستداریی چەکێکی ئاگرین، یان تفاقی بکات، هەڵیبگرێت، بیفرۆشێت، چاکی بکاتەوە، یان دەستاودەستی پێوە بکات، ئەوا بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێک کە لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...