هه‌واڵ

یاداشتێکی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەریتانیا ئیمزا کرا

زێدپرێس

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئاسایشی بەریتانیا، یاداشتێکی “لێکتێگەیشتنی هاوبەش”یان دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان ئیمزا کرد.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەم ڕێککەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، ‎هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات وەزیری ئاسایشی بەریتانیا “لێکتێگەیشتنی هاوبەش”یان دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە نێوان هەردوو حکوومەتدا واژووکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، “ئەم یاداشتە بەشێکە لە پەیوەندی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە سنوورە نیشتیمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن”.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ، یاداشتەکە، نەخشەڕێگایەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت، بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی هەردوولا. هەروەها “پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیادی تواناسازی، بە پشتبەستن و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و ستاندەردە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لەئاستێکی فرەوانتردا”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...