هه‌واڵ

بەبیانووی هاوسەرگیرییەوە ٨ هەزار دۆلاری لە کچێک سەندووە

زێدپرێس

لەسەر سكاڵای كچێك و بە تۆمەتی فریودانی، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستگیركرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد، كە لەلایەن كەسێكەوە فریودراوە و بڕێك پارە و ئاڵتونی لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت كە تۆمەتبار بەناوی خوازراوەوە و بەبەكارهێنانی هەژماری ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و  بەبیانووی هاوسەرگیرییەوە، هەشت هەزار دۆلار و بڕێك ئاڵتونی لە سكاڵاكار سەندووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی پۆلیس، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچووندا، تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە.

تۆمەتبار بەناوی (ه. أ. ح.) لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٥ و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...