هه‌واڵ

وەزارەتی کار هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو ڕادەگەیەنێت

زێدپرێس

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرفەت بۆ دەرچووانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت و کۆمەڵێک هەلی کار ڕادەگەیەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک هەلی کاری بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند.

 

ئەو بوارانەی دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە، ئەمانەن:

 

  • بڕوانامەی بکالۆریۆس بۆ ناونیشانی (IT، ژمێریاری، کارگێڕی، یاسایی، ئەندازیاری میکانیک، توێژەری کۆمەڵایەتی، زمانی ئینگلیزی).

 

  • دەرچووانی (ئامادەیی، ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی شۆفێری.

 

پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ دابەشکردنی فۆڕم لە ڕۆژانی یەکشەم و دووشەم ٢٧-٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەمەبەستی دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی دیاری دەکرێت، بەو مەرجانەی لە خوارەوە هاتووە:

 

  • پێویستە خوازیار تەمەنی لە نێوان ١٨-٤٠ ساڵ بێت.
  • پێویستە خوازیار دانیشتووی سلێمانی بێت.
  • پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی ڕەت دەکرێتەوە.
  • نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
  • ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی (ئەسڵی و کۆپیکراو) لە ڕۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات (کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون).

 

دوای دابەشکردنی فۆڕم لەو دوو ڕۆژەدا، دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆڕمەکان بگەڕێنرێتەوە ھەمان شوێن.

 

شوێنی دابەشکردنی فۆڕم: بەڕێوەبەرایەتی کاری سلێمانی لە ناو بینای دەستەبەری (زەمان)، سەروو بەریدەکە.

کات: ٩:٠٠ی بەیانی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...