هه‌واڵ

ئیسلام کەشانی ئازاد کرا

زێدپرێس

کەمێک پێش ئێستا، ئیسلام کەشانی کادیر و میدیاکاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لایەن ئاسایشی زاخۆ بە کەفالەت ئازاد کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، ئیسلام کەشانی بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و کارگێڕی مەڵبەندی ١٣ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە ئازاد کرا.

نووسینگەی زاخۆی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێداگیری و داواکاری بەردەوامیان بۆ ئازادکردنی ناوبراو، کەمێک پێش ئێستا، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری لەسەر ئازادکردنی ئیسلام کەشانی بە کەفالەت دەرکرد.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...