هه‌واڵ

تۆمەتبارێك لەسەر دزینی حەفارەیەک دەستگیرکرا

زێدپرێس

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە حەفارەیەكی دزیبوو.

ئەمڕۆ سێشەم ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە حەفارەكەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، دەستیش بەسەر ئەو حەفارەیەدا گیراوە، كە تۆمەتبار دزیبووی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئێستا تۆمەتبار (ب. ع . لەدایكبووی ١٩٩٣) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...