هه‌واڵ

فازڵ میرانی: هەرگیز قبووڵ ناکەین بژێوی گەلی ئێمە بکەوێتە مەترسییەوە

زێدپرێس

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر کوردستان نا، بەڵکوو عێراق و بازاڕی نەوتیش بە بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە وتارێکی تایبەتدا، کە لە میدیای فەرمی حزبەکەی بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، بە ڕەفتارێکی سیاسی لەقەڵەم دەدات، پێش یاساییبوونی و دووپاتی دەکاتەوە، کە کەس لە نێو وڵات و چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا خێری لێ نەبینیوە.

میرانی زیاتر هەڵوەستە لەسەر زاڵکردنی بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکان بەسەر حکوومەت و حکومڕانی لە عێراق دەکات و پێداگیرش لەسەر ئەوە دەکات، پەیوەندی لە نێوان عەقڵییەتی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق، کە ئەو بە عەقڵییەتی کۆن ناوی دەبات، لەگەڵ عەقڵییەتی دوای قۆناغی ٢٠٠٣ نەپچڕاوە. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بە هەبوون و بەردەوامی عەقڵییەتێکی ستەمکار و ناوەندگەرا لە حوکمڕانی عێراقی نوێدا.

 

دەقی وتارەکەی فازڵ میرانی:

 

پرسی ھە‌ڵپە‌سێردراوی نە‌وت

 

ئەم ڕەفتارە سیاسییە، یان یاساییەی ڕابردوو، کە وایکرد هەناردەی نەوت بۆ کۆماری تورکیا بوەستێت، کەس لە نێو وڵات و چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا خێری لێ نەبینی.

 

هەر تەنیا کوردستان نا، بەڵکوو عێراق و بازاڕی نەوتیش بەم بڕیارە زیانیان بەرکەوت.

 

ناکرێ ئەندامی بواری نەوتی لە دۆخێکی نادیار و ناجێگیردا بێت، ئاخر ئەو نەک دەستکاریی نرخی ئەو کاڵایە ناکات، بەڵکوو کڕیاری دەوڵەتان و کۆمپانیاکان هان دەدات بە دوای هاوردەکارێکی دیکەدا بگەڕێن.

 

گوناهی ئێمە نییە عەقڵییەتی ناوەند لە حوکمڕانیدا گۆڕانی بەسەردا نەهات و ئەولەویەتەکانی حزبی بەر لە ئیداری دادەنێت، ئەمەیش لە بابەتە کۆنینەکان بەرچاو و ڕوونە، بە تایبەتی دوای گۆڕانی نیزام، یانی عەقڵییەتی کۆن لەگەڵ عەقڵییەتی دوای قۆناغی 2003 پەیوەندییان نەپچڕاوە. بیرکردنەوە و جێبەجێکردنی گۆترەکاری دەستوور و خەواندنی دۆسییەکان و وەبەرهێنانیان، هەموو ئەوانە ئەدایەکی خراپ و وێنەیەکی نادڵسۆزانەیان لای هاووڵاتی دروست کردووە.

 

خەتای ئێمە نییە پرۆسەی سەرژمێری و دابەشکردنی سەروەت و سامان لە بەرامبەر قەیران و کێشەکانی وڵات، لەنێوان تووندگیری و پاشەکشێدا مایەوە. بابای حزبی لەسەر حیسابی دەستەڵاتەکانی دیکە فوو درا، چارەنووسی تاک و کۆمەڵ بە چارەنووسی کێشمەکێشی حزبی و ململانێی حزبی حکوومی بەسترایەوە. دواتر ئەنجامەکە نزیکبووەوە لەوەی ئیدارە ببێتە دەسکەلای ئەوانەی ئەجیندای ئەو حزبانە جێبەجێ دەکەن، کە پشکی زۆریان لە حکوومەتدا هەیە .

 

حیساباتی حزبی ئیدارە ناوەندییەکانی پێشوو ڕەفتارگەلی خراپیان بەرانبەر ئێمەی خەڵکی کوردستان نواند، لەبەرانبەر گریمانە و حیساباتی حزبی سزایان داین. هەڵبەت ئەمەیش بۆ ئەوەی بمانخانە ژێر پڕۆژەی پەیوەست بە ئایدۆلۆژیاوە، کە ئێمە لێی تێیدەگەین. لێ، ئیمە بەمە ڕازی نەبووین کە خەڵکانی دیکە ئایدۆلۆژیای خۆیانمان بەسەردا بسەپێنن، نەهاتینە ژێرباری ئەوەی لە سیاسەتی سیستەمی سەرمایەی مرۆیی عێراق/ یان دارایی، خزمەتیان بکەین.

 

زۆرینەی لایەنەکانی بازاڕ، سیاسی، دارایی، ڕۆژنامەنووسی، باس لە پێشهاتە ترسناکەکانی ئەگەری بەردەوامبوون لە نەناردنی نەوت دەکەن. ئێمە لە کوردستاندا سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی ڕابردوو و ئێستا، لەبەردەم شیزۆفرینیای ئەوانی دیکە داین، بەوەی ڕێگەیان لە هاووڵاتییانی ئێمە گرت و نەیانهێشت دەستبەری مافەکانی خۆیان لە ڕێگەی هەناردەکردنی نەوت لە ناوچەکانمانەوە بکەن. ئەمە تەنیا ئەرک نییە، بەڵکوو مافیشە، ئەگەر ئەوانی دیکە لە یاسا و تەفسیراتەکانی تێناگەن و لایان گرنگ نییە بەندەکانی دەستوور جێبەجێ بکرێن، یان دەستەڵات مافی ئەوەی پێداون لە دەستەڵاتی دادوەری سکاڵا بکەن، بەبێ ئەوەی پێداچوونەوە بە خۆیان و ڕەفتاریان بکەن، با بزانن ئەنجامەکەی چ خەسارەتێکی مەودا درێژە و چارەکردنی هەروا ئاسان نابێت. ئێمە پشت بەو دەستەیە دەبەستین، کە سوورن لەسەر ئێستا و داهاتووی عێراق، ئەو عێراقەی پڕوپاگەندە لە چەشنی باڵۆنی ڕەنگاوڕەنگ، بە جۆرێک لە واقیعی تاڵ نەبانی بکات، سوودی پێ ناگەیەنێت. سەرکردەکان خەڵکیان لەسەر نەوت ڕاهێناوە، بۆ ئەوان و هەموو کەسانەی بەناوی ئەوان دەدوێن کارێکی خراپ و نابەرپرسانەیە سەرچاوەی قووتی خەڵک بخەنە مەترسییەوە. ئێمە بەردەوام ئەوانە دەدوێنین، کە ئەو پێداگری و سووربوونەیان تێدایە؛ هەرگیز قبووڵ ناکەین بژێوی گەلی ئێمە بکەوێتە مەترسییەوە. گەلی ئێمە باش دەزانێت ئێمە لەو کەسانە نین هەلی شەخسی بقۆزینەوە و خۆمانی پێ دەوڵەمەند بکەین.. فەرموون با بۆ چارەکردنی گرفتەکانمان پەلە بکەین، کە وانەیەک لەبارەی تێگەیشتن لە شایستەبوونی حوکمڕانی، لەبری قبووڵکردنی تاکڕەوی وەربگرین، کە نە نان و نە قەڵەم و نە چارە‌ و نەئاسایشی گەلەکەمان دابین دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...