هه‌واڵ

گرووپەکانی سەربە تورکیا شوێنەوارەکانی سەرێکانی تاڵان دەکەن

زێدپرێس

 

گرووپە چەکدارەکانی چوارچێوەی سوپای نیشتمانی سوریا، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستیان بە تاڵانکردنی پارچە شوێنەوارییەکانی سەرێکانی کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵێکی (نۆرس پرێس)، دوو گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سوپای نیشتمانی سوریا، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە ڕۆژی دووشەمی ڕابردووەوە، لە دوو گەڕەکی ناوەندی شاری سەرێکانی و لەناوچەیەکی لادێیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیان بە هەڵکەندنی شوێنەواریی کردووە.

ماڵپەڕەکە، باس لەوە دەکات، کە لەدوای داگیرکردنی شارەکانی سەرێکانی و تل ئەبیاد و دەوروبەریان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەربە سوپای نیشتمانی سوریا، دزین و تاڵانکردنی پارچە شوێنەوارییەکانی ناوچەکە دەستیپێکردووە، ئەویش لەڕێگەی کنەوپشکنین و هەڵکەندنی بێمۆڵەتەوە.

کەناڵەکە، لە زاری فەرماندەی گرووپێک لە فیرقەی سوڵتان سلێمان شا (ئەلئەمشات)، کە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سوریا پێکدێنێت، ئاماژەی بەوە کردووە، کە گرووپەکەیان ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانەی پێسپێردراوە، کە تیایدا هەڵکەندن و گەڕان بەدوای پارچە شوێنەوارییەکان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین و هەڵکەندنەکە، لەلایەن تیمێکی تایبەتمەندەوە ئانجام دەدرێت.

زیاتر گوتی، پڕۆسەی هەڵکەندن و پاسەوانی کە لەلایەن گرووپی ئەلئەمشەتەوە بە سەرۆکایەتی محەمەد حوسێن ئەلجاسم ناسراو بە ئەبو ئەمشە، بە هاوکاری لەگەڵ بەشی حەمزەی  سوپای نیشتامنی سوریا ئەنجام دەدرێن، کە سەیف ئەبوبەکر سەرۆکایەتی دەکات و ئامێری هەڵکەندنی سەرەتایی و بولدۆزەری بچووک بەکاردەهێنن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەندامانی فیرقەی حەمزە ڕێگری دەکەن لە نزیکبوونەوەی هەر کارمەندێکی مەدەنی یان سەربازی لە شوێنەکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...