هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانەوە

زێدپرێس

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سیاسەتی هەژموونگەراییەی چەند لایەن و هێزێک بەناوی پێکهاتەی عەرەبییەوە بە بیانووی جیاواز دژی کەرکووکییەکان پەیڕەوی دەکەن، دۆخی شارەکە زیاتر دەشێوێنێت و ئەو متمانە و برایەتییە کەمەی کە هەشە، هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

بەداخەوە جارێکی تر کەرکووک بەهۆی سیاسەتی جیاکارییەوە ئەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناهاوسەنگ و ئاسایش و ئارامی شارەکە ئەشێوێنرێت، ئەم سیاسەتی هەژموونگەراییەی چەند لایەن و هێزێک بەناوی پێکهاتەی عەرەبییەوە بە بیانووی جیاواز دژی کەرکووکییەکان پەیڕەوی ئەکەن، دۆخی شارەکە زیاتر ئەشێوێنێ و ئەو متمانە و برایەتییە کەمەی کە هەشە، لێکیهەڵئەوەشێنێت. گرژییەکانی ئێوارەی ئەمڕۆش جارێکی تر دەرئەنجامی بەکەم بینینی کورد و هەوڵی فەرزکردنی هەژموون و ئیرادەی لایەنەکە بەسەر لایەنێکی رەسەنی پێکهاتەی شارەکە.

بەداخەوە سیاسەتی داگیرکردنی جادە و شەقامە گشتییەکان لە ناو جەرگەی گەڕەکە کوردییەکاندا درێژکردنەوەی هەمان سیاسەتی هەژموونگەراییە و هەر جارەی بەبیانوویەک ئەنجامی ئەدەن.

ئێمە پێمان وایە هەموو هێزێکی  نیشتیمانی بەپێ دەستور مافی بارەگا و هەڵسوڕانی سیاسی هەیە، ڕێگری لە کردنەوەی بارەگاکانیش  دژی دەستورە. داوا ئەکەین هەرچی زووە پەلە بکرێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و ئەو لایەنانەی دۆخی شارەکەیان چەندین ڕۆژە شێواندووە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حکوومەتی عێراق هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی ئەو شارەدا ڕەچاو بکات و هیچ پێکهاتەیەک فەرامۆش نەکرێت.

لە کۆتاییدا پێویستە دەسەڵاتی لۆکاڵی کەرکووک بە زووترین کات لیژنەیەک لە سەر بەناهەق  شەهیدکردنی کاکە هاوکار دروستبکات و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

 

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...