مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی: پارتی و شۆڤێنییەکانی کەرکووک گرفت دروست دەکەن

زێدپرێس
مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک، بەتوندی هەڵدەکوتێتەر سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، پارتی و لایەنە شۆڤێنییەکان گرفت بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک دروست دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانی لە کەرکووک، ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ گرژی و ئاڵۆزییەکانی شاری کەرکووک بڵاوکردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا پارتی دیموکرات بە دروستکردنی کێشە و گرفت لە شارەکە تۆمەتبار دەکات و دەڵێ، “پارتی، له ڕ‌ێگای حكوومه‌تی شكستخواردوی تاككڕ‌ه‌وی ھه‌رێمه‌وه، ھه‌وڵده‌دات كێشه‌كان ھه‌نارده‌ی كه‌ركووك بكات”.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، به‌مه‌به‌ست و سیناریۆی جۆراو جۆر، پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی شۆڤێنی كه‌ركوك، كێشه و گرفت بۆ ھاووڵاتیانی كه‌ركوك درووستده‌كه‌ن.
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داخستنی رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – ھه‌ولێر، نین و له رێگای كه‌ناڵه سیاسی و دیبلۆماسییه جیاوازه‌كانه‌وه، ھه‌وڵی جدیمان داوه و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراقمان لێ ئاگادار كردۆته‌وه، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕ‌ێگایه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، به‌شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی ھاوڵاتیانی كه‌ركوك بێت.
لێره‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ڕ‌ای گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین:
– پارتی، له ڕ‌ێگای حكومه‌تی شكستخواردوی تاككڕ‌ه‌وی ھه‌رێمه‌وه، ھه‌وڵده‌دات كێشه‌كان، ھه‌نارده‌ی كه‌ركوك بكات، به‌تایبه‌ت كه روونبۆته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو خۆپیشاندانه‌كانن له ھه‌ولێره‌وه ئاڕ‌استه ده‌كرێن، و ده‌یانه‌وێت، كێشه و پشێوی له نێو نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه درووستبكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكھاته ڕ‌ه‌سه‌نه‌كانی زۆر ھوشیارن و له مه‌رامی ناحه‌زان تێگه‌یشتون.
– پارتی و ئه‌و لایه‌نه شۆڤێنییه عه‌ره‌بی و توركمانانه، كه ھاوپه‌یمان و دۆستی یه‌كترن، كێشه‌یان باره‌گا نییه، چونكه له ئێستادا باره‌گای لق و ناوچه‌كانی چۆڵكراون، به‌ڵام به‌مه‌به‌ست ناگه‌ڕ‌ێته‌وه ، و ده‌یانه‌وێ به‌و بیانووه، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك تێكبده‌ن.
جارێكی دیكه دڵنیای به ھه‌موولایه‌ك ده‌ده‌ین، كه ئارامی و خۆشگوزه‌رانی ھاوڵاتیانمان ھێڵی سوورن، ته‌واوی ھه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، رێگه ناده‌ین مه‌رامی نه‌یاران جێبه‌جێبكرێت و ئاژاوا و كێشه بۆ شاره‌كه‌مان درووستبێت.
مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕ‌ێكخستنی كه‌ركوكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2/9/2023