هه‌واڵ

دوو هاووڵاتی دەستگیرکراوی کورد لە سعودیە ئازادکران

زێدپرێس

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئازادکردنی دوو هاووڵاتی هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە لە سعودیە دەستگیرکرابوون.

 

فەرمانگەکە ڕایگەیاند، ڕۆژى سێشەم ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەدوای هەوڵى بەردەوامیان لەگەڵ حکوومەتی شانشینی سعودیە، توانرا هەردوو هاووڵاتی هەرێمى کوردستان (سەباح محەمەد موسا) و (سالار کەریم عەزیز) ئازاد بکرێن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بە کەسوکاریان شادبوونەوە.

 

هەردوو هاووڵاتییەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ەوە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شانشینی سعودیە لە شاری (تائیف) دەستگیر کرابوون.

 

بەپێی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەم دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی بینینی یاری تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری (تائیف)یان کردووە و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەدابوو، تاوەکوو شایانی سزادان و زیندانی کردن بێت، ئەوەی ڕوویداوە تەنیا ناشارەزایی بووە بە هەندێک ڕێسای ئەو وڵاتە.

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی باڵیۆزخانەی عیراق لە سعودیە و کونسوڵگەری گشتی لە (جەدە) دەکات لەبەرانبەر هاوکاری و هەماهەنگیان لە دۆسیەی ئاماژەپێکراو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button