هه‌واڵ

ناوگۆڕینەکەی هیندستان بۆ بەهارات ڕاست نییە

زێدپرێس

 

هەواڵ و دەنگۆی گۆڕینی ناوی هیندستان بۆ بەهارات، کە لە میدیا کوردییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ڕاست نییە.

تەیار گۆران نوێنەری پارتی لە هیندستان بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەو هەواڵەی لە کەناڵە میدیاییەکانی کوردستاندا باس دەکرێت، کە هیندستان دەیەوێت ناوەکەی بۆ “بەهارات” بگۆڕێت، ڕاستی تێدا نییە.

ڕوونی کردەوە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە وڵاتی هیند هەر بەخۆی لە بنەڕەتدا دوو ناوی هەیە؛ کە ئیندیا (india) و ناوەکەی دیکەیشی بارەت (Bharat)ە، نەک بەهارات. لەگۆکردنی ناوی دووەمدا پیتی (ھ) ناخوێندرێتەوە و پیتی (ئەلف)یشی لەگەڵ نییە.

تەیار گۆران، کە نووسەری کتێبێکە بەزمانی کوردی لەبارەی هیندستانەوە، دەڵێ “بارەت بە زمانی کۆنی هیند، واتە نیشتمان، نەک ئەو بەهاراتەی خەڵکی کورد و عەرەب دەیخۆن. خەڵکی هیند بە بەهارات دەڵێن مەسالا”.

وەک تەیار گۆران ڕوونیکردەوە، زەقکردنەوەی گۆڕینی ناوی هیندستان، لەوێوە دروستبووە، کە لەلایەن حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە، ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی ھیند بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە دەیەوێت ناوی هیند بکاتە بارەت و یەک ناو لەسەر وڵاتەکە هەبێت، ئەوەش لەبەرئەوەی کە گوایە ناوی حزبەکەی خۆی بارەتیا جەنەتیا پارتی (BJP)یە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...