هه‌واڵ
پێنجوین؛ دزی ماتۆڕسکیلەکان دەستگیرکرا
زێدپرێس
مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، کە زیاتر لە ١٠ ماتۆڕسکیلی دزیبوو.
ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سکاڵای چەند هاووڵاتییه‌ك، كه ماتۆڕسکیلەکانیان لێ دزرابوو، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ماڵی تۆمەتباردا دەست بەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا گیراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارەکە بەناوی (س. م. س.) لەدایکبووی ١٩٩٢ و پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٤٣ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه.