هه‌واڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: باری تەندروستی ١٩ پێشمەرگە تێکچووە

زێدپرێس

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی ژمارەیەک پێشمەرگە لە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی دهۆک پشتڕاست دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تێکچوونی باری تەندروستی ١٩ پێشمەرگەی لە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی دهۆک پشتڕاست کردەوە، کە پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، ١٣ پێشمەرگەیان چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، ئێستا تەنیا ٦ پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون و “دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن”، ئەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە.

ڕاگەیەنراوەکە، وەڵامدانەوە و ڕەتکردنەوەی هەواڵی کەناڵێکی میدیایی هەرێمی کورستانە، کە پێشتر بڵاویکردبووەوە، ٨٢ پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراویبوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وەزارەتی پێشمەرگە، کەناڵە میدیاییەکەی بە گواستنەوەی “هەواڵی نادروست و نابەرپرسانە” تۆمەتبار کردووە و ئاگەداریان دەکاتەوە، “بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکاندا بکەن و ڕەچاوی پاراستنی ئاسایشی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا بکەن”.

وەزارەتەکە تەنانەت پێداگیری دەکات، کە “هەر هەواڵ و زانیارییەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرنەچێت، دوورە لە ڕاستییەوە و فەرمی نییە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...