هه‌واڵ

لە هەولێر ٣ تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەوە گیران

زێدپرێس

 

لە شاری هەولێر، ٣ تۆمەتبار بە بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکران.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە ئاشکرای کرد، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، تیمەکانیان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ٣ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.

چالاکییەکە دوێنێ چوارشەم ١٣ی ئەیلوول لە شاری هەولێر بەڕێوەبردراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەم چالاکییەدا بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیین لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە.

“تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە”، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بۆ کردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...