هه‌واڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بڕەپارەیەک بۆ هەرێم دا

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ڕەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان و پارەکە بەشێوەی قەرز دەنێردرێت..

بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگ بە شێوەی قەرز بە هەرێمی کوردستان دەدرێت و بەکۆی گشتی دەکاتە ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار.

هێشتا ڕوون نییە کە ئایا حکوومەتی عێراق پارەی هەر سێ مانگەکە بەسەریەکەوە دەنێرێت یان لە هەر مانگێکدا بڕی تەنیا ٧٠٠ ملیار ڕەوانە دەکات.

بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی ئێستا بڕیار لەسەر ناردنی دراوە، بۆ مانگەکانی ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەبێت، ئەوەش بەپێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە قسەی بۆ زێدپرێس کرد.

هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێوشوێنەکان و چۆنیەتی ناردنی پارەکە ڕێک دەکەون.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بوو، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵ و بۆ هەر مانگێک بڕی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە بەسەریەکەوە دەیکردە ٤ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...