هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاو کردەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دوابەدوای بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی سێ مانگ دەکرد، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بە ڕێککەوتنێکی گونجاو گەیشتوون بۆ دابینکردنی مووچەی هاووڵاتییان.

 

 

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:

 

بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو، بۆ دابینکردن مووچەی هاووڵاتیان.

سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.

سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبوون بە سەر کۆسپەکاندا.

سوپاس بۆ پاڵپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ.

سوپاس بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراقی فیدڕاڵ کە پشتیوانمان بوون.

سوپاس بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانییەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

سوپاس بۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بەبێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.

بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٧/٩/٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...