ههواڵ
پلەی ٥٩٦٩ پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە
زێدپرێس
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بەرزکردنەوەی پلەی ٥٩٦٩ پلەدار و پێشمەرگەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، سەرۆکایەتی ئەرکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: کە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە ( ١٩٠٢٦)، خشتەی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی پلە بەرزکردنەوەی پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوکراوە، کە تیایدا (٥٩٦٩) پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرزکراوەتەوە.