هه‌واڵ

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە شێوازی چینی درووست دەکرێت

زێدپرێس

 

کۆماری میللیی چین، لەڕێگەی کونسڵخانەکەیەوە، پارکێکی تایبەت لەسەر شێوازی چینی لە شاری هەولێر درووست دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، پێشوازیان لە کونسڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، کونسڵی گشتی چین، دووپاتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی لە هەموو بوارەکانی (بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار) کردووەتەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەى درووستکردنى “پارکێکى گەورە” کرا، کە لەمنزیکانە بەدیزاێنێکى سەردەمییانە و لەسەر شێوازى چینى و بە ڕووبەرى ١٥ هەزار مەتر چوار گۆشە، لەلایەن کونسڵخانەی چینەوە لە شاری هەولێر درووست دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لەو دیدارەدا، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرەوە، چەند شوێنێک بۆ درووستکردنی پارکەکە پێشنیاز کراوە؛ وێڕای سوپاسکردنی کونسڵخانەی چین لە بەرانبەر درووستکردنی پارکەکە و بەرزنرخاندنی، ڕایگەیاند، “(پارکەکە) لەداهاتوودا دەبێت بە یادگار و دیارییەکى جوانى وڵاتى چین بۆ هەولێرى پایتەخت، جگە لەوەى درووستکردنى ئەم پارکە دەبێت بە پاڵپشت و هاوکار بۆ ژینگەیەکى تەندروست و زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارى هەولێر”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...