هه‌واڵ

ڕێبەرێک بۆ هۆشیارکردنەوەی دەنگدەران بڵاوکرایەوە

زێدپرێس

 

ڕێبەرێکی تایبەت بە دەنگدان و هۆشیاری دەنگدەران چاپ و بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن کچە نووسەرێکەوە نووسراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

“ڕێبەری هۆشیاری دەنگدەران” نامیلکەیەکی تایبەت بە پڕۆسەی دەنگدان و بەئاڕاستەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەنگدەران، لەلایەن شانیا محەمەدەوە نووسراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە.

وەک لە سەرەتای ڕێبەرەکەدا ڕوونکراوەتەوە، ئامانج لە نووسینی ئەو ڕێبەرە خزمەتکردنی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە دوو پڕۆسەی هەڵبژاردندا تێدەپەڕن.

ڕێبەرەکە، لە پێشەکی و دوو بەشی سەرەکی پێک دێت، لە بەشی یەکەمدا پڕۆسەی هەڵبژاردن بە گشتی باس دەکرێت و لە بەشی دووەمیدا هۆشیاری دەنگدەران دەخرێتەڕوو، کە دەنگدەر هۆشیار دەکرێتەوە لە ئەرک و مافەکانیان و گرینگی و بایەخی دەنگیان لە ناو پڕۆسەکە.

ڕێبەرەکە بە زمانێکی سادە و پاراو نووسراوە، بە ئامانجی ئەوەی کۆی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بتوانن لێی سودمەندبن.

وەک شانیا محەمەد خۆی ئاماژەی بۆ دەکات، بیرۆکەی نووسینی ڕێبەرەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تا ئێستا سەرچاوەیەکی هۆشیاری دەنگدەران بە زمانی کوردی بەردەست نییە، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە پێویستم زانیوە ئەو مەعریفەیەی کە هەمبووە بۆ هاووڵاتییانی نەتەوەکەم بگوازمەوە”، نووسەرەکە وا دەڵێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...