هه‌واڵ

بنکەی تەندروستی بەردەڕەش بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە داخرا

زێدپرێس

 

بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە، بنکەی تەندروستی بەردەڕەش بۆ چەندین کاتژمێر دادەخرێت و زیانێکی زۆریش بەر دەرگا و پەنجەرە و کەلوپەلی بنکە تەندروستییەکە گەیشتووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، شەڕێک لە نێوان ئەندامانی دوو بنەماڵەی سنوورەکە ڕوویدا و شەڕەکەیان گواستەوە ناو بنکەی تەندروستی بەردەڕەش لە سنوری پارێزگای دهۆک.

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش، شەڕەکە لەناو بەشی نۆبەداری و بەشی پێشوازی فریاکەوتن لە ناو بنکەی تەندروستی بەردەڕەش ڕوویداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، مەترسی لەسەر پزیشک و کارمەندانی بنکەکە دروستبووە و بەهۆی شەڕەکەوە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر نەتوانراوە نەخۆش لەو بنکەیەدا چارەسەر بکرێت و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاووڵاتییان بکرێت.

“لەئەنجامی شەڕەکەدا، بەداخەوە زیانێکی زۆر بە کەلوپەل و ئامێرەکانی نێو بنکەکە کەوتووە و شکێندراون و تێکدراون”، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش وا دەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش، سوپاسی پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای بەردەڕەش دەکات، کە توانیویانە باردۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و دەشڵێن، “بەدواداچوونی تەواو بۆ ڕووداوەکە دەکەین و ڕێکاری یاسایی خۆمان بەرانبەر کەسانی بەرپرسیار دەگرینەبەر”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...