هه‌واڵ

دژەتیرۆر/پارتی: لە سنوری هەولێر و دهۆک ١٠ چەکداری پەکەکە کوژراون

زێدپرێس

 

دژەتیرۆری کوردستان/پارتی ڕایدەگەیەنێت، لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ١٠ چەکداری پەکەکە لە ئەنجامی بۆردمانەکانی تورکیا کوژراون و ٣ی دیکەیش برینداربوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دژەتیرۆری کوردستان/پارتی ڕایگەیاند، “لە زنجیرەک بۆردمانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پەکەکە لە سنووری هەولێر و دهۆک ١٣ چەکدار کوژران و بریندار بوون”.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، “شەوی ڕابردوو ٢٥/٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە زنجیرەیەک بۆردمانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، ٩ چەکداری پەکەکە کوژران”.

زیاتر دەڵێ، “لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردمان کرد و، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراو و ٣ چەکداری دیکەش بریندار بوون”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...