ههواڵ
لە هەولێر تۆمەتبارێک گیرا کە گرتەی نەشیاوی ژنان و پیاوانی بڵاودەکردەوە
زێدپرێس
لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە، تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، کە لە ڕێگەی زیاتر لە ١٠ کەناڵی تێلیگرامەوە، ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین کەسی بڵاوکردووەتەوە.
ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەم ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، تۆمەتبار (ک. م. م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا، پاش ئەوەی لەلایەن داخوازێکەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا بوو.
دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، تۆمەتبارەکە، خاوەنی زیاتر لە ١٠ کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاو کردووەتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی دیکەیش کردووە، هەروەها بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لە ئامێری مۆبایلەکەی هەبووە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی ئاسایش.
ناوی کەناڵەکانی لە تێلیگرام ئەمانەی خوارەوەیە:
- دادگای CTS خاوەنی گروپ
- دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ
- خەیاڵی دڵەکان/ خاوەنی گروپ
- مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
- دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گروپ
- مەلەف چیەکانی تلیگرام/ئەدمینی گروپ
- دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گروپ
- لێت نابورم/ ئەدمینی گروپ
- شەوەزەنگ/ ئەدمینی گروپ
- درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گروپ
- کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ
- مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
ئاسایشی هەولێر، داوایش دەکات، هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە، سەردانیان بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری.