هه‌واڵ

کونسوڵخانەی ئەمریکا: نیگەرانین لە پاشەکشەی ئازادی ڕادەربڕین

زێدپرێس

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆی لە پاشەکشەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە، کە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی ژمارەیەک ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ کۆبووەوە بۆ ئاشنابوون بە کارەکانیان و پانتایی کاریی ڕاگەیاندن و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەبنەوە.

هەروەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “کونسوڵی گشتی دەستخۆشی لە ڕۆژنامەوانەکان کرد لە بەرانبەر هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕووماڵکردنی بێلایەنانەی هەواڵە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێم”.

ڕێبین فەتاح سەرنووسەری زێدپرێس، یەکێک لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە بوو.

کونسوڵخانەی ئەمریکا، هەروەها دەڵێ “بەردەوامین لە نیگەرانییەکانمان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن”.

زیاتر دەڵێ، “پاشەکشە لە نموونەی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکییانە و پشکنینی نایاسایی ئامێری ئەلیکترۆنی و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای کاری ڕاگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...