هه‌واڵ

تۆمەتبارێک گیرا کە بەفێڵ پارەی چەند کەسێکی بردووە

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت، کە فێڵی لە چەند هاووڵاتییەک کردووە و بەناوی هاوسەرگیریشەوە ئافرەتێکی دەستخەڕۆکردووە و پارەی لێسەندووە.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد، كە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵیان لێكراوە و پارەیان لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

تۆمەتبارەکە بەناوی (ڕ. أ. م.) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

وەک پۆلیس دەڵێ “لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە، كە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵی لەچەند كەسێك كردووە و بەناوی هاوسەرگیریشەوە ژنێكی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتووە .”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...