هه‌واڵ

لیستی ناوی یەدەگەکانی پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ڕاگەیەنرا

زێدپرێس

 

لیژنەی باڵای پلەی سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی پەروەردە لیستی ناوی یەدەگەکانی پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە سەرجەم پەروەردەکان ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لیژنەی باڵای پلەی سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەم ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لیستی ناوی یەدەگەکانی پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە سەرجەم پەروەردەکان ڕاگەیاند و ئاماژەیدا، بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پلەی سەرپەرشتیاری، لە ڕێککەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵە لەگەڵ یەدەگەکان دەکرێت:

  • بەپێی مەرج و پێوەرەکان خاڵی سێیەم لە بەشی ڕێنماییەکان بۆ دانانی دەرچووان لەسەر بنەمای ژمارەی داواکراو و بەرزترین کۆنمرەی کۆتایی لەسەر ئاستی یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەوەردەیی (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا) دەبێت.
  • لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە و ڕەزامەندی لیژنەی باڵای پلەی سەرپەرشتیاری بۆ ماوەی ٣ ساڵ سەرجەم دەرچووانی پڕۆسەی پلەی سەرپەرشتیاری ئەوانەی نمرەی ٦٠ و بەسەرەوەیان بە دەستهێناوە، وەک یەدەگ هەژمار دەکرێن، تاوەکوو ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە کاتی پێویست بەپێی خاڵی یەکەم دادەنرێن. بۆ یەکلاکردنەوەی دانانی ئەو دەرچووانەی کە هەمان کۆنمرەی کۆتاییان هەیە زیاتر لە پلەی داواکراو بە یەکێک لەم مەرجانەی خوارەوە یەکلادەکرێتەوە:
  • ماوەی ساڵانی خزمەتی زیاتر بێت.
  • نمرەی پرێزنتێشن و چاوپێکەوتنی زیاتر بێت.

ج. نمرەی تاقیکردنەوەی دووەمی زیاتر بێت.

د. ئەگەر هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە وەک یەک بوو بە تیروپشک یەکلادەکرێتەوە.

 

  • بۆ ئەو پەروەردانەی کە لە بنەڕەتدا یەدەگیان نییە یان لە ماوەی ٣ ساڵەکەدا یەدەگیان نامێنێت، بەم میکانیزمەی خوارەوە پلەی پێویستیان بۆ دادەنرێت لە یەدەگەکان:

(سەرجەم یەدەگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ دەکرێنە یەک بازنە و بەپێی پلەی پێویست و بەرزترین کۆنمرەی کۆتایی لە سەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە پلەی سەرپەرشتیاری پێویستی داواکراو دادەنرێت، بە ڕەچاوکردنی خاڵی دووەم) .

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە ناوی یەدەگەکانی پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی وەربگرە:

لیستی ناوی یەدەگەکان

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...