هه‌واڵ

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ قوتابییانی وەرنەگیراو

زێدپرێس

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەو بەشانەى کەمتر لە ١٠ خوێندکار وەرگیراون، فۆڕمى ڕاستەوخۆ دابەش دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دووپاتیشدەکاتەوە، هەر خوێندکارێک کە پێشتر وەرنەگیراوە، یاخود داواکاری بۆ وەرگرتن پێشکەش نەکردووە، لە دەرچووانى ئەمساڵ و ساڵانى پێشوو، دەتوانێت سەردانى تۆمارى گشتى ئەو زانکۆیانە بکات، کە لەلیستى هاوپێچدا هاتوون و دەتوانێت فۆڕمى ڕاستەوخۆ وەربگرێت و داواکارى بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە بەشەکانى هاوپێچ پێشکەش بکات.

پڕۆسەى دابەشکردنى فۆڕمى ڕاستەوخۆ تاکو کۆتاى دەوامى فەرمى ڕۆژى پێنجشەم ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

 

بۆ بینیى ئەو بەشانەى فۆڕمى ڕاستەوخۆ دابەش دەکەن کلیک لێرە بکەن:

ئەو بەشانەی فۆڕی ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکەن

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...