ههواڵ
ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی دابەشکردنی مووچە
زێدپرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەم کە پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبن، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆیە.
ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دەڵێ، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری، سبەی چوارشەم ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کە پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام دەوامی ئەو بانکانەی ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لەئەستۆیە، ئاسایی دەبێت و دابەشکردنی مووچەیش بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی دابەشکردنی مووچەی تەمووز (مانگی ٧)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند. بەگوێرەی خشتەکە، سبەی چوارشەم مووچەی فەرمانبەرانی هەریەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.