هه‌واڵ

سامانە سروشتییەکان: داناگاز بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی ئێمە گاز بگوازێتەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیای داناگاز بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی حکوومەتی هەرێم گاز ی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هیچ شوێنێک لەناوخۆ و دەرەوە بگوازێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە، ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ ئەو هەواڵ و زانیارییانە بڵاوکردەوە، کە باس لە ڕێککەوتنی داناگاز و حکوومەتی عێراق دەکەن بۆ ڕاکێشانی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ کەرکووک.

وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە و، بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز “بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە”.

زیاتر دەڵێ، “ئەو بۆڕییەی لە ڕاگەیاندنەكاندا باس کراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای داناگاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كۆندینسیت بەكاریهێناوە”.

ئاشکرای کرد، “لە كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢/١٠/٢٠٢٣ بە فەرمی بە كۆمپانیای داناگازمان ڕاگەیاندووە: نابێت بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...