هه‌واڵ

نەزهەت حالی: قۆناغەکە زۆر هەستیارە و تەنانەت بوونیشمان لە مەترسیدایە

زێدپرێس

 

نەزهەت حالی بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای پاراستن ڕایدەگەیەنێت، قۆناغەکە زۆر هەستیارە و ئاشتی و ئاسایش و تەنانەت بوونیشمان لە مەترسیدایە و لەو ڕوانگەیەشەوە پێداگیری لەسەر پێویستی ئاشتەوایی لە نێوان حزبەکان و جەماوەرەکەیشیان دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نەزهەت حالی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “قۆناغەکە زۆر هەستیارە و ئاشتی و ئاسایشمان و تەنانەت بوونیشمان لە مەترسیدایە”.

حالی، باس لەوە دەکات، کە کورد زیاتر لە هەمیشە پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە و ئەزموونی لێکترازانی پارتی لە شەستەکانەوە ئەوەی دەرخست، کە ئەو ڕووداوانە چەند بە زیانی کورد تەواو دەبن.

لەو ڕوانگەیەوە دەڵێ “لێکترازانی ناوخۆی حزبەکان کارێکی باش نییە، بەڵکو حزبەکان لە جیاتی ئەوەی باڵەکانیان دژی یەکتر بن و باڵێک باڵەکەیتر بێ پەڕ و باڵ بکات، باشتر وایە چاکسازی و ڕیفۆرمی ڕیشەی بکەن و خۆیان بۆ حوکمڕانی ڕەشید و باش ئامادە بکەن”.

زیاتر دەڵێ، “باشترە هەموو حزبەکان جەماوەرەکەی خۆیان ئاشت بکەنەوە و لەگەڵ حزبەکانی دیکەش لەسەر بنەمای خزمەتکردنی گەل و نیشتمان ئاشت ببنەوە.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...