هه‌واڵ

ڕزگاری؛ بە یەکجار ٥٨ سەرە مەنهۆڵ دزرا

زێدپرێس

 

شەوی ڕابردوو، بە یەکجار ٥٨ سەرە مەنهۆڵ لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار دزرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارەدێی ڕزگاری بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ٢٦/٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بە یەکجار ٥٨ سەرە مەنهۆڵ لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری سنوری کارگێڕی سەربەخۆی گەرمیان دزراوە.

ڕوونیکردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پۆلیس و ئاسایشی سنورەکە ئاگادارکراونەتەوە و تا ئێستا تۆمەتباران ئاشکرا نین، بەڵام لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە.

دزییەکە، لە شەقامی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی ڕزگاری تاوەکوو ناوچەی پیشەسازی کراوە و تێکڕای سەرە مەنهۆڵەکانی ئەو شەقامە دزراون.

دزینی سەرە مەنهۆڵ حاڵەتێکی باوە و پێدەچێت دزەکان وەک ئاسن بیفرۆشنەوە، لەکاتێکدا کێشێکی قورسی هەیە.

لە ١٨ی ئابی ئەمساڵ، پۆلیسی دەربەندیخان دەستگیرکردنی ٥ تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە کە ٤٢ سەرە مەنهۆڵیان لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخان دزی بوو، جگە لە ماتۆڕی ئاو و مۆلیدەی کارەبایی.

دزەکان دووانیان عەرەب و سیانیان کورد بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...