هه‌واڵ

پەرلەمانتارێکی پارتی: سەرۆککۆمار شەونخوونی نەکردووە، بەڵام پێدەچێت ڕۆژنووستنی کردبێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنە لە سەرۆککۆماری عێراق دەگرێت و پێی وایە دەبێت سەرۆککۆمار لە بەرانبەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەدژی هەرێم دەست لەکاربکێشێتەوە.

 

سیپان شێروانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “بەپێی ماددەی ٦٧ی دەستور بێت سەرۆككۆمار دەبێت شەونخوونی بكات بۆ زامنكردنی جێبەجێكردنی دەستور، بەڵام لە ڕاستیدا نەك شەونخونی نەكردووە، بەڵكو پێدەچێت بە ڕۆژنووستنی كردبێت، چونكە نەك گەرەنتی جێبەجێكردنی دەستور و مافەكانی هەرێمی زامن نەكردووە، بەڵكو بە ڕۆژی ڕووناک دادگای باڵا خەریكە ئەركە دەستورییەكانی سەرۆككۆمار زەوت دەكات كەچی سەرۆك كۆمار هەر بێدەنگە”.

شێروانی دەڵێ: “بەپێی ماددەی ٦٧ ئەركی پاراستنی یەكپچارەیی عێراق كە ئەركی سەرۆككۆمارە، كەچی سەرۆكی دادگاكە لە لیدوانێكدا ئەم ئەركەی بە ئەركی دادگای باڵای ناوبرد كەچی فەخامەتی سەرۆككۆمار هەر بێدەنگە، بۆیە پێدەچێت فەخامەتی سەرۆككۆمار لەجێی شەونخوونی، ڕۆژنووستنی بكات بۆیە نەك لەسەر مافی هەرێم و دەستور بەڵكو لەسەر مافی خودی خۆشی بێدەنگە!”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێ: “خەڵك دەپرسن بۆچی پەرلەمانتاران و وەزیرانی كورد لە بەغدا دەستلەكار ناكێشنەوە، بەڵام كەس ناپرسێت بۆچی سەرۆككۆمار دەستلەكارناكشێتەوە؟”، هەر خۆیشی وەڵامدەداتەوە و دەڵێ: “وێڕای ئەوەی بۆ ئێمەی پارتی هیچ بژاردەیەك هێڵی سور نییە و دەستلەكاركێشانەوە یەكێكە لە بژاردەكان، بەڵام ئەگەر نەك تەنیا پارتی هەر ٦٣ پەرلەمانتاری كورد بكشێنەوە ئەوا ٦٣ جێگرەوە دەچنە جێگەیان، بەڵام سەرۆككۆمار یەك كەسە و پارێزەری دەستور و یەكپارچەییشە، دەستەلەكاركێشانەوەی ڕیسەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكاتەوە بەخوری، هەموو پرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە بەردەم قەیرانێكی قوڵەوە و زۆر قوڵتر لەو قەیرانانەی دادگای باڵا بۆ هەرێمی كوردستانی دروستكردوون”.

زیاتر دەڵێ: “ئەوەی سەرۆككۆمار لە هەموو پۆستێكی عێراق جیادەكاتەوە ئەوەیە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار پێویستی بە ٢٢٠ كورسی هەیە، دڵنیام قەد و قەد ئەم ژمارەیە بە چوارچێوە كۆنابێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارێكی نوێ، بۆیە ئەگەر فەخامەتی سەرۆككۆمار نییەتیشی نەبێت لەپێناو مافە دەستورییەكان و مووچە و بودجەی كورد دەستلەكاربكێشێتەوە ئەوا با هەر وەك كارتی فشار ئەرك بكێشێت و هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە بكات ئینجا دەبینین چۆن پلاندانەرانی دژی هەرێم ئیفلیج دەكرێن و ڕۆناكی لە قوڵایی تاریكیدا بەدەردەكەوێت”.

 

دەقی نووسینەکەی سیپان شێروانی؛

 

سەرۆككۆمار لەنێوان شەونخونی و ڕۆژنوستنیدا.

ماددەی ٦٧ی دەستور

(سەرۆككۆمار سەرۆكی وڵاتە و ڕەمزی یەكپارچەی وڵات تەمسیلی سەروەری وڵات دەكات و شەونخوونی دەكات بۆ پابەندبوون بە دەستور، پارێزگاری لە سەربەخۆیی وڵات و یەكپارچەیی دەكات بەپێی ئەحكامەكانی ئەم دەستورە).

 

سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی:

(ئەرکی ئێستای دادگای فیدڕاڵی تەنیا جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی یەکپارچەیی عێراقە، ئەمەش ئەرکێکی قورسە).

 

بەپێی ماددەی ٦٧ی دەستور بێت سەرۆككۆمار دەبێت شەونخوونی بكات بۆ زامنكردنی جێبەجێكردنی دەستور، بەڵام لە ڕاستیدا نەك شەونخوونی نەكردووە، بەڵكو پێدەچێت بە ڕۆژنووستنی كردبێت، چونكە نەك گەرەنتی جێبەجێكردنی دەستور و مافەكانی هەرێمی زامن نەكردووە، بەڵكو بە ڕۆژی ڕوناک دادگای باڵا خەریكە ئەركە دەستورییەكانی سەرۆككۆمار زەوت دەكات، كەچی سەرۆك كۆمار هەر بێدەنگە.

هەروەك لە سەرەوە ئاماژەم پێدا بەپێی ماددەی ٦٧ ئەركی پاراستنی یەكپچارەیی عێراق كە ئەركی سەرۆككۆمارە، كەچی سەرۆكی دادگاكە لە لێدوانێكدا ئەم ئەركەی بە ئەركی دادگای باڵای ناوبرد، كەچی فەخامەتی سەرۆككۆمار هەر بێدەنگە، بۆیە پێدەچێت فەخامەتی سەرۆككۆمار لەجێی شەونخوونی، ڕۆژنووستنی بكات، بۆیە نەك لەسەر مافی هەرێم و دەستور بەڵكو لەسەر مافی خودی خۆشی بێدەنگە!

خەڵكی دەپرسن بۆچی پەرلەمانتاران و وەزیرانی كورد لە بەغدا دەستلەكارناكێشنەوە، بەڵام كەس ناپرسێت بۆچی سەرۆككۆمار دەستلەكارناكشێتەوە؟

وێڕای ئەوەی بۆ ئێمەی پارتی هیچ بژاردەیەك هێڵی سور نییە و دەستلەكاركێشانەوە یەكێكە لە بژاردەكان، بەڵام ئەگەر نەك تەنیا پارتی هەر ٦٣ پەرلەمانتاری كورد بكشێنەوە ئەوا ٦٣ جێگرەوە دەچنە جێگەیان، بەڵام سەرۆككۆمار یەك كەسە و پارێزەری دەستور و یەكپارچەیشە، دەستەلەكاركێشانەوەی، ڕیسەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكاتەوە بەخوری، هەموو پرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە بەردەم قەیرانێكی قوڵەوە و زۆر قوڵتر لەو قەیرانانەی دادگای باڵا بۆ هەرێمی كوردستانی دروستكردوون.

چونكە ئەوەی سەرۆككۆمار لە هەموو پۆستێكی عێراق جیادەكاتەوە ئەوەیە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار پێویستی بە ٢٢٠ كورسی هەیە، دڵنیام قەد و قەد ئەم ژمارەیە بە چوارچێوە كۆنابێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارێكی نوێ، بۆیە ئەگەر فەخامەتی سەرۆككۆمار نییەتیشی نەبێت لەپێناو مافە دەستورییەكان و مووچە و بودجەی كورد دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەوا با هەر وەك كارتی فشار ئەرك بكێشێت و هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە بكات ئینجا دەبینین چۆن پلاندانەرانی دژی هەرێم ئیفلیج دەكرێن و ڕوناكی لە قوڵایی تاریكیدا بەدەردەكەوێت.

 

لەكۆتاییدا ئەم پارچە شعرەی شاعێری گەورەی كورد و سلێمانی شێركۆ بێكەس پێشكەش دەكەم بە فەخامەتی سەرۆككۆمار:

 

من خۆم بووم خۆم

سێدارە هەڵوەشاوەکەم

سەر لە نوێ دروستکردەوە و

بە شانی خۆم هێنامەوە

بەر دەم بەغدا

من، خۆم بووم خۆم

ماری سڕ بووی ئەم عێراقەم

سەر لە نوێ گەرم کردەوە

تا پێوەم با

 

سیپان شێروانی

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button