هه‌واڵ

کامیل حاجی عەلی: بایکۆتی کۆنگرە دەکەین

زێدپرێس

 

کامیل حاجی عەلی، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، بایکۆتکردنی کۆنگرەی حزبەکە ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کامیل حاجی عەلی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “بایکۆتی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەین تائەوکاتەی کۆمیسیۆن  پێشلێکارییەکان ڕاست دەکاتەوە”.

چەند ساڵێکە، بزووتنەوەی ئیسلامی، تووشی لەتبوون هاتووە و هەریەک لە کامیل حاجی عەلی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز خۆیان بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەناسێنن و کادیر و جەماوەری حزبەکەش بەسەر هەردوو ڕەوتدا دابەشبوون.

کامیل حاجی عەلی، هۆکاری بایکۆتکردنی کۆنگرەی حزبەکە دەگێڕێتەوە بۆ “زیادکرنی زیاتر لە ١٧٠ کەس لەلایەن باڵی حاجی عیرفانەوە”.

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوول، کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە بەشداری هەردوو باڵەکەی بزووتنەوە، لە شاری سلێمانی ببەسترێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...