هه‌واڵ

پۆلیسی کەرکووک ٨٥٠ کەس دادەمەزرێنێت

زێدپرێس

 

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، لیستی ناوی ٨٥٠ کەسی ڕاگەیاند، کە بەگرێبەست لە پۆلیسی شارەکە دادەمەزرێندرێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، لیستێکی بەناوی ٨٥٠ کەس بڵاوکردەوە، کە بڕیاری دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست و لەسەر میلاکی پۆلیسی کەرکووک دەرکراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، داوا لە دامەزراوەکان دەکات، ڕۆژی یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پەیوەندی بە ناوەندی مەشقی پۆلیسی کەرکووکەوە بکەن و لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی لە بنکەی مەشقەکە ئامادە بن.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک، داوای لە تازە دامەزرێنراوان کردووە، کۆپییەکی بەڵگەنامە فەرمییەکان و وێنەی کەسی لەگەڵ خۆیان ببەن، بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەست و دەستبەکاربوونیان و بە پێچەوانەوە مافی دامەزراندنەکەیان لە کیس دەچێت.

هاوکات، پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، تازە دامەزراوانی ئاگادار کردووەتەوە، کە لە ڕۆژی ئامادەبوونیان لە بنکەی مەشق، نابێت مۆبایل لەگەڵ خۆیان ببەن و پێویستیش دەکات ڕیش و قژیان تاشراو بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...