هه‌واڵ

بۆ جاری سێیەم دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرا

زێدپرێس

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری سێیەم دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی دواخست.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبوو ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، پاش ئەوەی دوو جاری دیکە دەنگدانەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا بوو.

کەچی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم پڕۆسەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرایەوە.

هۆکاری دواخستنی پڕۆسەکە، دەستنیشان نەکردنی سنووری کارگێڕی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەبێت حکوومەتی هەرێم بە نووسراوێکی تایبەت سنوری کارگێڕی پارێزگای هەڵەبجە دیاری بکات و پاشان بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...