ههواڵ
حکوومەتی هەرێم: سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنکەرە دەکەین
زێدپرێس
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنکەرە دەکات.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنکەرە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنکەرە دەکات.
هەورامانی، ئاماژە بەوە دەدات، “حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر کارێکی تیرۆریستی و توندڕەویی دووپاتدەکاتەوە و داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان”.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، تەقینەوەیەک لە ئەنکەرە ڕوویدا، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند، کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی کردەیەکی خۆکوژی بووە.