هه‌واڵ

هەپەگە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت

زێدپرێس

 

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت و بە کردەوەیەکی بەرگری لەخۆکردن پێناسەی دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە لە ئەستۆ گرت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا، هاتووە، چالاکییەکە لە بەرانبەر ئەو کردەوە نامرۆیی و سیاسەتی گۆشەگیرکردنە بووە، کە لە سەرجەم زیندانەکانی تورکیا پەرەیپێدراوە و تیایدا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، بە پشتگوێخستنی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغە کراوە.

هەپەگە، کردەوە خۆکوژییەکە، بە کردەوەیەکی بەرگری لەخۆکرن پێناسە دەکات، بە ئامانجی “هۆشداریدان لە کۆمەڵکوژی و گوشارە فاشیستییەکان بۆ سەر خەڵکی کوردستان”.

هەروەها، هۆشداری لەوەش دەدات “ئەگەر ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە، کردەوە ڕەواکانی دادپەروەری شۆڕشگێڕانە بەردەوام دەبن”.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، تەقینەوەیەک لەنزیک بارەگای وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا.

بەپێی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تەقینەوەکە بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژی بووە، کە “دوو کەس بە ئۆتۆمێل هێرشیان کردووە؛ یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە و ئەویدی کوژراوە”.

بەگوێرەی میدیای پەکەکە، ئەو کردەخۆکوژییەکە لەلایەن هێزێکەوە ئەنجامدراوە، کە بە “تابوری نەمران” ناودەبرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...