هه‌واڵ

بارهەڵگرێکی دیکە لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر کەوتە خوارەوە

زێدپرێس

 

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا، بارهەڵگرێکی سووتەمەنی لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر کەوتە خوارەوە و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢:٣٠ خوولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی کێشا بە دواوەی تانکەرێکی سووتەمەنی و بەهۆی گوشاری پێکدادانەکەوە، شوفێری تانکەرەکە کۆنتڕۆڵی لە دەستدا و پاش شکاندنی زیاتر لە ٦٠ مەتر گاردرێڵ و ٧ ستوونی کارەبا، لە هەڵدێرێک کەوتووەتە خوارەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ڕوونیکردەوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شوفێری تانکەرەکە بریندار بووە و زیانێکی یەکجار زۆری ماددییش کەوتووەتەوە.

ڕۆژی یەکشەم ٢ی تشرینی یەکەم، بەهەمان شێوە بارهەڵگرێکی دیکە لە ئەنجامی پێکدادانێکدا، لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر کەوتە خوارەوە و بەهۆی ڕووداوەکەیشەوە ٤ کەس بریندار بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...