پەیامێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان
زێدپرێس
دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی جیهانی مامۆستایان و سبەی ٦ی تشرینی یەکەم ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پڕۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی قوتابیان و خوێندکاران.
لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن .
بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن.
دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٥ ی۱۰ی ۲۰٢٣